
دیمەنی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی حەشدی شەعبی سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشی لە بیابانی نەینەوا دەستگیر کرد کە لە سووریاوە دزەی کردبووە ناو خاکی عێراق.
لێدوانی فەرمی: دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: "لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریی ئەمنیی و هەواڵگرییدا مەترسیدارترین سەرکردەی ڕێکخراوی داعش دەستگیر کراوە کە لە خاکی سووریاوە دزەی کردبووە ناو بیابانی مووسڵ و سەرپەرشتیی مەفرەزەکان و پلاندانانی ئۆپەراسیۆنە تێرۆریستییەکانی لە هەردوو وڵاتدا دەکرد".
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم سەرکردەیەی داعش دوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی هەندێک زیندان، توانیویەتی لە سنوور دزە بکاتە ناو بیابانی مووسڵ بە مەبەستی ڕێکخستنی جموجۆڵی شانە نووستووەکان و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی نوێ
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، کۆنتڕۆڵی چەند زیندانێکی گرنگ وەک زیندانی شەدادی لە حەسەکە لەدەستدراوە، کە نزیکەی 5,000 چەکداری داعشی تێدایە؛ هەروەها زیندانی قەتتان لە ڕەققەش کەوتووەتە بەر هێرش، کە ئەمەش وایکردووە مەترسیی هەڵاتنی بەکۆمەڵی تێرۆریستان و دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق بەدی بهێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






