گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی سووریا هاووڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگرن
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم

هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوایی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی فەرمیی، هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە دەوروبەری کۆبانی و ڕەققە بەردەوامن و لایەنە کوردییەکانیش بۆ یەکخستنی هەڵوێستیان کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند: "سوپای سووریا ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و داوا لە جیهان دەکەین هەڵوێستێکی یەکگرتوو دژی کۆمەڵکوژیی کورد نیشان بدەن و سنوورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت تاوەکو دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت".
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەژە لە چەندین میحوەرەوە ڕووبەڕووی هێرشی چڕی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بوونەتەوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری شارۆچکەی سرین و ناوچەی تشرین لە کۆبانی، کە تێیدا توانیویانە 5 هێرش تێکبشکێنن و زیانێکی زۆری ماددیی و گیانیی بە هێرشبەرەکان بگەیەنن، کە تێیدا 13 ئۆتۆمبێل و 4 درۆن تێکشکێنراون.
٠ لە گوندی خان محەممەدیش شەڕێکی سەخت ڕوویداوە و لانیکەم 20 چەکدار کوژراون و بریندار بوون، هاوکات لە زیندانی ئەقتانی شاری ڕەققە گرژییەکان بەردەوامن و هەسەدە هۆشداریی دەدات کە هێزەکانیان لەلایەن درۆنی تورکییەوە لەو ناوچە هەستیارە کراونەتە ئامانج.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەسەر ئاستی سیاسییش، سەڵاح دەروێش، سکرتێری پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریا، بانگهێشتی هەموو لایەنە کوردییەکانی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە قامیشلۆ لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو بەرپرسیارێتیی مێژوویی هەڵبگرن و بەرامبەر ئەم پێشهاتە خێرایانە یەکدەنگ بن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەیان گەنج لە حەسەکە و قامیشلۆ وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازی چەک هەڵگرتن هاتوونەتە سەر شەقام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە گرووپە چەکدارەکان ڕێگریی لە ئاوارەبوونی هاووڵاتییان دەکەن، بە جۆرێک لە گوندی سەباح ئەلخەیر دەستڕێژی گولـلە لەو کەسانە کراوە کە ویستوویانە ڕەققە بەرەو حەسەکە جێبهێڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





