چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: لە سێ ڕۆژی داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران ڕادەگەیەنین

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: لە سێ ڕۆژی داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران ڕادەگەیەنین

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

بەرپرسێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکەیان لەبارەی ئاشکراکردنی ناوی سەرۆکوەزیران دواخراوە، بەڵام هەر لەم هەفتەیەدا ناوەکە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

لێدوانی فەرمی: نەسیم عەبدوڵڵا، سەرکردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیار بوو دوێنێ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ ببنەوە و لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانەوە هەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی بدەن، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا؛ بڕیاریشە هەر لەم هەفتەیەدا ناوی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.

گوتیشی، بە ئەگەری زۆرەوە دوای دیاریکردنی ڕۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات.

زانیاریی زیاتر: هەر پەیوەست بەم بابەتەیش، سەڵاح بووشی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤای ڕاگەیاند، دواخستنی ئاشکراکردنی ناوی سەرۆکوەزیران پەیوەندیی بەوەوە هەیە، کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوەکەدا، کارنامەیەکی فراوانیش بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئامادە بکات؛ ئاشکراشی کرد کە ڕێککەوتن و کۆدەنگیی تەواو هەیە بۆ پاڵپشتیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان، تا ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی یاسا ڕەتیشی کردەوە هیچ لایەنێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڤیتۆی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ