
ژمارەیەک گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا
ئاڤا نیوز
سبەی پڕۆسەی گەڕانەوەی 208 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەست پێ دەکات و زۆرینەیان خەڵکی دەڤەری ڕانیەن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لیبیا بووەتە یەکێک لە سەرەکیترین و مەترسیدارترین ڕێڕەوەکانی کۆچی نایاسایی گەنجانی کورد و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەت بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا. زۆربەی ئەو گەنجانەی ئەم ڕێگەیەی دەگرنە بەر، لەلایەن مافیاکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان، ڕفاندن و تەنانەت مەترسیی گیانلەدەستدانیش دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری باڵای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: 208 کۆچبەری کورد کە زۆرینەیان خەڵکی دەڤەری ڕانیەن، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بە دوو کاروان دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بە گوتەی سەلیم پاشا، حکومەتی هەرێمی کوردستان تێچووی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە لە ئەستۆ دەگرێت و پڕۆسەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی سەربازیی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت؛ گەشتەکەش لە فڕۆکەخانەی تەرابلوسەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەبێت.
ئەمەش بزانە: دوێنێ وامان بڵاوکردەوە کە ژمارەی کۆچبەرە گەڕاوەکان 173 کەس دەبێت، بەڵام فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەیوەندیی بە ئاڤا میدیاوە کرد و ڕایگەیاند، 35 کەسی دیکەشیان دۆزیوەتەوە و دەیانهێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





