ڕۆژ پێشڕەو ئاغا دزەیی: داڤۆس حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات

شەیری بکە لە:

ڕۆژ پێشڕەو ئاغا دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

ڕۆژ پێشڕەو ئاغا دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، داڤۆس حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات و دەرفەتی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: پێنجەم ساڵە هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا دەکات؛ ساڵانە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک سەرمایەداری گەورەی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتدا دەباتە کۆڕبەندەکە، لەوێ هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان وەبەرهێنەرانی کورد و وەبەرهێنەرانی جیهانییەوە دەدرێت و کار لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: ڕۆژ پێشڕەو ئاغا دزەیی، سەرۆکی کۆمپانیای ئیمپایەر وۆرڵد بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات و دەرفەتمان پێ دەدات تاوەکوو هەرێمی کوردستان ئاوەدانتر، گەورەتر و باشتر بکەین. کۆڕبەندی داڤۆس پەیوەندیی نێوان وەبەرهێنەرانیش باشتر دەکات.

ئەمەش بزانە: لە ڕۆژانی 19 تاوەکوو 23ـی ئەم مانگە، لە داڤۆسی سویسرا، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بە بەشداریی سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان و کەسایەتییە ئابوورییە کاریگەرەکان بەڕێوە دەچێت؛ پرسە سیاسی و ئابوورییەکان و ئاڵنگارییەکان، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

باکگراوند: کۆڕبەندی داڤۆس ساڵی 1971 بە دەستپێشخەریی کلاوس شواب، ئابووریناسی گەورەی ئەڵمانی دامەزراوە؛ ئامانجی دروستکردنی کەشێکی فراوانی گفتوگۆی ئابووری بووە لەسەر ئاستی سەرکردە سیاسی، بازرگانی و ئەکادیمییە باڵاکان لە وڵاتە گەورەکانی ئەوروپادا. دواتر بازنەی کۆڕبەندەکە فراوان بووە و هەموو جیهانی گرتووەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ