
موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتیی هەپەگە
ئاڤا نیوز
موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتیی هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا بۆ سەر ڕۆژئاوا نین، بەڵکوو بەشێکن لە پیلانێکی گەورەتر دژی هەموو کوردستان.
لێدوانی فەرمی: قەرەیلان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوە کرد، لە پلانی داڕشتنەوەی نوێی ناوچەکەدا ناخوازرێت گەلی کورد خاوەنی ئیرادە و پێگەی خۆی بێت. فەرماندەی گشتیی هەپەگە جەخت لەوە دەکاتەوە ئامانجی کۆتایی ئەم پیلانە قەوارەی باشووری کوردستانە و دەڵێت: "کەی بۆیان بگونجێت، باشووری کوردستانیش دەکەنە ئامانج؛ دەیانەوێت بە تەنیا بیهێڵنەوە و هێرش بکەنە سەری."
زانیاریی زیاتر: قەرەیلان ئاماژەی بەوە دا، ئەم هێرشانە هەوڵێکن بۆ لەباربردنی پڕۆسەی ئاشتی و دژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردن و دەڵێت: "لەم پیلانەدا هەم هێزە نێودەوڵەتییەکان و هەم هێزە ناوخۆییەکان بەشدارن و بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەوەدا دەبیننەوە."
فەرماندەی هەپەگە ئاماژەی بەوەش دا، تورکیا ڕۆڵێکی چالاک لەو پیلانەدا دەگێڕێت و دەڵێت: "بە فڕۆکەی جەنگی، سیخوڕی و تەنانەت سەربازەکانیشیەوە لە ژێر ناوی 'گرووپە چەتەکان'دا بەشداریی هێرشەکان دەکات. بەرپرسانی تورکیا با بزانن ئێمە ساویلکە نین؛ لە باکووری کوردستان بانگەشەی برایەتی دەکەن و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بە بەکارهێنانی چەتەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن."
قەرەیلان هەڵوێستی هێزە نێودەوڵەتییەکانی بە "دووڕوویی" ناو برد و گوتی: "تورکیا، دەستەی تەحریری شام و داعش پێکەوە هێرش دەکەن. چۆن وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بە تایبەت ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا، ڕێگە دەدەن هێرش بکرێتە سەر هاوپەیمانەکەیان (هەسەدە)، کە بووە قەڵغان دژی داعش و پایتەختەکەی داعشیان لە ڕەققە ڕووخاند؟"
لە درێژەی پەیامەکەیدا، قەرەیلان داوای لە گەلی کورد لە هەر 4 پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد کە داکۆکی لە ڕۆژئاوا بکەن و دژی پیلانەکان بوەستنەوە. پەیامێکی ئاراستەی گەلی ڕۆژئاواش کرد و دەڵێت: "بە نیشتمانپەروەری و بەرخۆدانتان شتی زۆرتان فێر کردین. باجەکەی هەرچییەک بێت، بە تەنیا جێتان ناهێڵین و لەگەڵتانین."
قەرەیلان هەروەها ستایشی بەرخۆدانی 14 ڕۆژەی شەڕڤانانی هەسەدەی کرد و گوتیشی کە باوەڕی تەواوی هەیە بەرخۆدانێکی مێژوویی هاوشێوەی کۆبانی دووبارە دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




