لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەکەی بۆ بەشداری لە داڤۆس عەباس عێراقچی وەڵامدەداتەوە

شەیری بکە لە:
لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەکەی بۆ بەشداری لە داڤۆس عەباس عێراقچی وەڵامدەداتەوە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆمەڵەی ئابووریی جیهانیی لە داڤۆس بە پەیڕەوکردنی "دوو پێوەر" تۆمەتبار دەکات، دوای ئەوەی بانگهێشتنامەکەی بۆ بەشدارییکردن لە لوتکەکەدا هەڵوەشێنرایەوە.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی ئامادەبوونی منی لە داڤۆس لەسەر بنەمای درۆ و فشاری سیاسیی ئیسرائیل و لایەنگرانی لە ئەمریکا هەڵوەشاندەوە؛ ئەم دوو ستانداردەی ئێستا نیشان دەدرێت، تەنها نیشانەی پووکانەوەی ئەخلاقیی و مایەپووچیی ڕۆشنبیرییە".

زانیاریی زیاتر: کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بۆ ئەمساڵ میوانداریی زیاتر لە 3000 سەرکردە لە 130 وڵاتەوە دەکات، کە تێیدا 65 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت و 400 کەسایەتیی باڵای سیاسیی لەگەڵ 850 بەڕێوەبەری جێبەجێکار کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی ئابووریی جیهان.

٠ عێراقچی جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پێویست بووە بەرگریی لە گەلەکەی بکات دژی تێرۆریستانی وەک داعش کە بە گوتەی ئەو لەلایەن مۆسادەوە پاڵپشتیی دەکران، هاوكات ئاماژە بەوە دەدات کە گاڵتەجاڕییەکی تراژیدییە جینۆسایدی فەلەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە نەبووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا تاران لەم دەرفەتە جیهانییە بێبەش دەکرێت.

باکگراوند: کۆڕبەندی داڤۆس ساڵانە گرنگترین کەسایەتییە سیاسیی و ئابوورییەکان کۆدەکاتەوە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی غەززە، پڕۆسەی بانگهێشتکردنی بەرپرسانی ئێران و ئیسرائیل بووەتە بابەتێکی جێی مشتومڕی توند لە ناوەندە دیپلۆماسییەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ