
دانیمارک 100 سەربازی دیکەی ڕەوانەی شاری نوکی پایتەختی گرینلاند
ئاڤا نیوز
دانیمارک داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپی بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند ڕەت کردەوە و بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەشی، 100 سەربازی دیکەی ناردە شاری نوکی پایتەختی دوورگەکە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەمریکا دەستبەسەر گرینلانددا نەگرێت، ئەوا چین و ڕووسیا بە ئاسانیی دێنە دوورگەکەوە و مەترسیی لەسەر ئاسایشی جیهان دروست دەکەن؛ ئێستاش کاتی ئەوەیە ناتۆ شتێک بۆ ئەمریکا بکات".
زانیاریی زیاتر: حکومەتی کۆپنهاگن جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەرکی پاراستنی گرینلاند بە تەنها لە ئەستۆی دانیمارکدایە و بۆ ئەم مەبەستە داوای هاوکاریی لە هاوپەیمانیی ناتۆ کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ ڕەخنەی توند لە ناتۆ دەگرێت و خۆی بە گەورەترین پاڵپشتیکاری هاوپەیمانێتییەکە دەبینێت، دانیمارک وەک وەڵامێکی کردەیی شەوی ڕابردوو 100 سەربازی دیکەی ڕەوانەی شاری نوکی پایتەختی گرینلاند کرد تاوەکو پێگەی سەربازیی خۆی لەو ناوچەیەدا بەهێزتر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرینلاند دوورگەیەکی خۆبەڕێوەبەرییە و سەر بە وڵاتی دانیمارکە؛ هەرچەندە ئەمریکا وەک پێویستییەکی ئەمنیی دەیبینێت، بەڵام حکومەتی دانیمارک ڕادەستکردنی دوورگەکە بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکاتەوە و جەخت لەسەر مانەوەی لەژێر سەروەریی خۆیدا دەکاتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




