هەسەدە: چەندین هێرشی سوپای عەرەبی سووریامان لە نزیک کۆبانێ تێکشکاندووە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: چەندین هێرشی سوپای عەرەبی سووریامان لە نزیک کۆبانێ تێکشکاندووە

ژمارەیەک لە چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی سووریا

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و یەپەژە ڕایانگەیاند، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقیان لە دەوروبەری کۆبانی تێکشکاندووە و زیانی گەورەیان پێ گەیاندوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: "لە کاتژمێر 03:00 تاوەکو 06:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەرەکانی سرین، ئەبو سڕە و خان مامەد بەرپەرچی چەندین هێرشی سوپای سووریامان داوەتەوە و تێکمان شکاندوون".

زانیاریی زیاتر: لە بەرەی سرین لە باشووری کۆبانی، شەڕڤانان توانیویانە دوو هێرشی یەک لە دوای یەکی گرووپە چەکدارەکان تێکبشکنن، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلە سەربازیی و زرێپۆشەکانیان تێکشکێنراون.

٠ هاوكات لە بەرەی ئەبو سڕە، گورزێکی ورد لە کاروانێکی سەربازیی ئەو گرووپانە دراوە و ناچار بە ڕاکردن و پاشەکشە کراون. هەر لەم چوارچێوەیەدا، لە میحوەری گوندی خان مامەد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی، هەوڵێکی پێشڕەویی دیکە پووچەڵ کراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ