فیدان و تۆم باراک بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
فیدان و تۆم باراک بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە

وێنەی کۆبوونەوەی نێوان هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا

ئاڤا نیوز

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە تاوەکو دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "لە دیدارەکەدا هاکان فیدان و تۆم باراک گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەنووکەیی سووریا و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی کردووە، تاوەکو پڕۆسەی سیاسیی و ئاوەدانکردنەوە بەبێ گرفت بەردەوام بێت".

زانیاریی زیاتر: تۆم باراک، کە لە هەمان کاتدا باڵیۆزی ئەمریکا و نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپە بۆ کاروباری سووریا، لە ماوەی 7 ڕۆژدا 2 جار لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ناوبراو زنجیرەیەک دیداری لووتکەی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ناوچەکە ئەنجامداوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت
: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆم باراک لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبوویەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ