ڕۆژنامەیەکی تورکیا: میت ئۆپەراسیۆنەکەی سووریای دژ بە هەسەدە بەڕێوەبردووە

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی تورکیا: میت ئۆپەراسیۆنەکەی سووریای دژ بە هەسەدە بەڕێوەبردووە

دیمەنی تانکەکانی سوپای عەرەبی سووریا لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن

ئاڤا نیوز

دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، ڕۆڵی سەرەکییان لە هاوئاهەنگیکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە گێڕاوە و تەواوی هەنگاوەکان بە ڕێنوێنیی ڕاستەوخۆی ئەردۆغان بووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە حکومەت لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند: "دەزگای هەواڵگریی و وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە هاوئاهەنگیی تەواو پڕۆسەیەکی هەستیاریان لە سووریا بەڕێوەبردووە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان و ڕێگریکردن لە شەپۆلی کۆچ؛ تەواوی پڕۆسەکە بە ڕێنوێنیی و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆککۆمار ئەردۆغان بووە".

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) بە شێوەیەکی مەیدانیی چاودێریی وردی پڕۆسەی کشانەوەی هەسەدەی لە ڕۆژئاوای فورات کردووە و زانیاریی سات بە ساتی داوەتە ئەردۆغان تاوەکو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات.

٠ ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا کە بە "هەستیارییەکی هاوشێوەی نەشتەرگەریی" وەسف کراوە، ئامانج لێی ڕێگریکردن بووە لە دروستبوونی هەڕەشەی نوێ لەسەر سنوورەکانی تورکیا.

٠ لە درێژەی ئەم هەوڵانەدا، گفتوگۆی چڕ لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کراوە تاوەکو ڕێککەوتنی ئاگربەست و نەخشەڕێگە 14 خاڵییەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ بکرێت. تورکیا پێیوایە چاودێریکردنی ئەم ڕێککەوتنە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و گەیشتن بە سەقامگیریی لە سووریا، کلیلی سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی تورکیایە لەگەڵ کوردەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ