هاتووچۆی ڕاپەڕین هۆشداری لە بەکارهێنانی 4 ڕێگای سەرەکی دەدات

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی ڕاپەڕین هۆشداری لە بەکارهێنانی 4 ڕێگای سەرەکی دەدات

دیمەنی بەرفربارین لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی سەهۆڵبەندان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین داوا لە شۆفێران دەکات چەند ڕێگایەکی ستراتیژیی سنوورەکە بەکارنەهێنن تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە چەند ڕێگایەکی سەرەکی بەفرێکی زۆر باریوە و بەهۆی مەترسیی سەهۆڵبەندانەوە، ڕێگاکان بەڕووی شۆفێراندا داخراون تاوەکو گیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێت".

زانیاریی زیاتر: بەهۆی شەپۆلی بەفر و بارانی دوێنێ شەوەوە، 4 ڕێگای سەرەکیی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە تەواوی پەککەوتوون، کە بریتین لە ڕێگای مەرزی کێلێ لە قەزای پشدەر، ڕێگای قەرەسرد بۆ دووکان لە قەزای دووکان، ڕێگای زینی وەرتێ بەرەو ئیدارەی سۆران و ڕێگای بالیسان بۆ زینەتیر.

٠ تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگاکان، بەڵام نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەستنی ڕێگەوبانەکان کارەکەیانی قورستر کردووە، هەر بۆیە هاتووچۆی ناوچەکە داوا لە شۆفێران دەکات تەنها بۆ کاری زۆر پێویست گەشت بکەن و لە کاتی هاتوچۆدا هەموو ڕێکارە ئەمنییەکان بگرنە بەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ