ئیلهام ئەحمەد: سوپای سووریا ئاگربەستی شکاند و چەکدارانی داعشی ئازاد کرد
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

وێنەی سورەیا هەساری پێشکەشکاری ئاڤا میدیا و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر
ئاڤا نیوز
ئیلهام ئەحمەد ڕایدەگەیەنێت سوپای عەرەبیی سووریا پابەندی ئاگربەست نەبووە و لە چەندین قۆڵەوە هێرشی چڕی کردووەتە سەر ناوچە کوردییەکان و زیندانییانی داعشی ئازاد کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "هێرشێکی سەخت لە شێخ مەقسوودەوە دەستیپێکردووە و سوپای عەرەبیی سووریا پابەندی ئاگربەست نەبووە؛ ئێستا شەڕ گەیشتووەتە ڕێگای نێوان شەدادی و حەسەکە و گوندەکانی کۆبانی".
٠ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر گوتیشی: هێرشی سوپای عەرەبی سووریا لە دەورووبەری کۆبانێ بەردەوامە و گەمارۆیەکی توند خراوەتە سەر ناوچەکە، ئێستا ئاوی خواردنەوە و کارەبا نەماوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان گوتیشی، دۆخی ئەمنیی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو ئاڵۆزییەکی بێوێنە دەچێت و هێرشەکانی سوپای سووریا لە چەندین میحوەرەوە بەردەوامییان هەیە، بەتایبەتی لە حەسەکە و دەوروبەری کۆبانی کە تێیدا شەڕی سەخت ڕوو دەدات.
باسی لەوەشکرد، یەکێک لە مەترسییە هەرە گەورەکان ئەوەیە کە سوپای عەرەبیی سووریا دەستی کردووە بە ئازادکردنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، بەتایبەت کە لە کەمپی هۆل.
٠ ئێمە نامانەوێت خوێن بڕژێت و داوای وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ دەکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا داوا لە تەواوی گەلی کورد دەکەن کە پشتیوانیی ڕۆژئاوا بکەن بۆ پاراستنی خاک و دەستکەوتە نەتەوەییەکان لەم قۆناغە سەختەدا.
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند: "پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیێنرێت، چونکە چەکدارانی سەر بە دیمەشق کۆمەڵکوژیی دەکەن و بەرپرسیاری سەرەکیی دروستبوونی شەڕی نێوان کورد و عەرەبن.
٠ دیمەشق تایبەتمەندیی ناوچەکانمان لەبەرچاو ناگرێت، لەکاتێکدا دەبێت ئەم هەرێمە لە دەستی کورددا بێت و خۆمان بەڕێوەی ببەین.
٠ لە دوێنێوە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ دیمەشق نەبووە و ئێستا نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی ڕەققەدان کە ئەمە مەترسییەکی جدییە. سەبارەت بە دەنگۆکانیش، مەزڵووم عەبدی لە بارودۆخێکی باشدایە و وەک فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




