سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی تاوانەکانی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی تاوانەکانی سووریا دەکات

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، سەرکۆنەی کوشتن و پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستبەجێ شەڕەکە ڕابگرن.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: "سەرۆککۆمار سەرکۆنەی ئەنجامدانی تاوانەکانی کوشتن لەلایەن ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە بەرامبەر هاووڵاتییان دەکات و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کردەوە توندوتیژییەکانی سووریا ڕابگرن، هەروەها جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی عێراق کردەوە".

زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تێیدا بەشدار بوون، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و کاریگەرییەکانی شەڕی سووریا لەسەر ناوچەکە تاوتوێ کران.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەباشیی تەواوەتیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو نیشان داوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق، ئاسایشی زیندانەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کەوتووەتە مەترسییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ