نوێنەری ئیدارەی خۆسەر: گفتوگۆکانی دیمەشق و هەسەدە بە تەواوی شکستیان هێناوە

شەیری بکە لە:
نوێنەری ئیدارەی خۆسەر: گفتوگۆکانی دیمەشق و هەسەدە بە تەواوی شکستیان هێناوە

دیمەنی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە ڕۆژئاوایی کوردستان

ئاڤا نیوز

گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست بە تەواوی شکستیان هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی دیمەشق داوای چەکدانانی بێ مەرجی لە هێزە کوردییەکان کرد.

لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: "گفتوگۆکان بەهۆی داواکاریی دیمەشق بۆ چەکدانانی بێ مەرج شکستیان هێنا؛ ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین هەڵوێستی هەبێت و فشار بکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە 14 خاڵییەکە و پابەندبوون بە ئاگربەست".

زانیاریی زیاتر:
سەرەڕای ئەوەی هەسەدە وەک نیشانەیەک بۆ نیازپاکیی لە پارێزگاکانی ڕەققە و دێرەزوور کشایەوە، بەڵام حکومەتی دیمەشق نەک هەر پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو، بەڵکو هێزێکی یەکجار زۆری بەرەو پارێزگای حەسەکە ناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ