داواکاریی گشتی: 99.8%ـی دۆسیەکانی تاوان لە ساڵی 2025 یەکلایی کراونەتەوە

شەیری بکە لە:
داواکاریی گشتی: 99.8%ـی دۆسیەکانی تاوان لە ساڵی 2025 یەکلایی کراونەتەوە

سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی هەرێمی کوردستان لە ئاماری ساڵی 2025دا ڕایگەیاند، توانیویانە 99.8%ـی دۆسیەکانی تاوان یەکلایی بکەنەوە و چاودێریی وردی بنکەکانی دەستبەسەرکردنیان کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی سەر بە وەزارەتی داد ئاماری ساڵانەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "لە کۆی 1,790 دۆسیەی تاوان لە ساڵی 2025دا، 99.8%ـیان یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها 859 سکاڵای نوێ تۆمار کراون و ڕێکاری یاساییان بۆ گیراوەتە بەر".

زانیاریی زیاتر: کارەکانی داواکاریی گشتیی لە ساڵی 2025دا تەنها لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکاندا قەتیس نەبووە، بەڵکو 3,608 نووسراوی فەرمیی بۆ بەدواداچوونی کەیسە جیاوازەکان نێردراون تاوەکو هیچ دۆسیەیەک بە هەڵپەسێردراوی نەمێنێتەوە.

٠ ئەندامانی داواکاریی گشتیی لەم ماوەیەدا زیاتر لە 1,000 سەردانی مەیدانییان بۆ بنکەکانی پۆلیس، ئاسایش و گرتووخانەکان ئەنجامداوە تاوەکو لە نزیکەوە چاودێریی ڕێڕەوی دادگاییکردن و دۆخی زیندانییان بکەن. ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتە بۆ ڕێکخستنەوەی پڕۆسە یاساییەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ سکاڵایەک بەبێ بەدواداچوون نامێنێتەوە، کە تێیدا بەشێکی زۆری ئەو سکاڵایانەی تۆمار کراون ڕاستەوخۆ خراونەتە ژێر پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و یەکلاییکردنەوەی کۆتایی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ