محەممەد حاجی مەحموود بۆ پێکهێنانی حکومەت نێوەندگیری دەکات

شەیری بکە لە:
محەممەد حاجی مەحموود بۆ پێکهێنانی حکومەت نێوەندگیری دەکات

ئاڤا نیوز

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند سەرۆک بارزانی ئامادەیی بۆ چارەسەری کێشەکان و پێکهێنانی حکومەت نیشانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکات.

لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ی ئاڤا میدیا بوو و  ڕاگەیاند: "سەرۆک بارزانی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو؛ بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکەم بۆ نێوەندگیریی و نزیکبوونەوەیان لە پارتی تاوەکو بەربەستەکانی پێکهێنانی حکومەت لاببرێن، چونکە ڕێککەوتنی ئەو دوو حیزبە کلیلی چارەسەری 70%ی کێشەکانە".

زانیاریی زیاتر: سکرتێری حزبی سۆسیالیست ئاماژە بەوە دەکات کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی بووە لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام.

. باسی لەوەشکرد ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆککۆمار نەگەنە ئەنجام، ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە، بەڵام گەیشتن بە کاندیدێکی هاوبەش وادەکات کاندیدە کوردەکانی دیکە بکشێنەوە و پڕۆسەی سیاسیی لە بەغدا و هەولێر خێرا ببێت.

. سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، محەممەد حاجی مەحموود ڕایگەیاند کە سەردانەکە تەنها بۆ تاوتوێکردنی چارەسەری کێشەکان بووە و داوای لێنەکراوە بچێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتیی و نەوەی نوێ، بەڵکو ئامانج هاندانی هەردوولا بووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نوێ و تێپەڕاندنی گرژییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ