لە باشوور و باکووری کوردستان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانە
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

خۆپیشاندانی هاونیشتمانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە باکوور و باشووری کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان دژی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا و چەکدارانی دیمەشق بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە؛ تا دێت کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان دژ بە لەشکرکێشی و هێرشی دڕندانەی سوپای عەرەبیی سووریا و چەکدارانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە فراوانبووندایە؛ لە باکووری کوردستان دەیان هەزار کەس لە نسێبین کە هاوسنوورە لەگەڵ قامیشلۆ دەیانەوێت سنوووری باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ببڕن و بچنە یارمەتی کوردانی ڕۆژئاوا بەڵام لەلایەن پاسەوانی سنووری تورکیا تەقەیان لێکرا.
- لە باشووری کوردستانیش؛ لە هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک، زاخۆ و دەربەندیخان و شارەکانی دیکەی کوردستان خۆپیشاندانی فراوان دەکرێت. لە هەولێر هەزاران هاونیشتمانی لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا چوونەتە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا و داوا دەکەن ئەمریکا هەڵوێستی هەبێت و فشار بکاتە سەر دەوڵەتی سووریا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.
- خۆپشاندەران پەیامیان ئاراستەی کۆنسوڵ، نوێنەری و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەرچی زووە هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگیرێت.
-بۆ هەمان مەبەست ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا و کوردانی ئەڵمانیا بۆ پیشاندانی هەڵوێستێکی نەتەوەیی و یەکگرتوو خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجام دا.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش بۆ سەر کۆبانێ و حەسەکە بەردەوامە. هەسەدە دەڵێت، توانیویانە سەرجەم هێرشەکان تێکبشکێنن.
لەلایەکی دیکەوە؛ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەهۆی بێباکیی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە پرسی داعش و شکستهێنانیان لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی، هێزەکانمان ناچار بوون لە کەمپی هۆل بکشێنەوە و لە دەوروبەری ئەو شارانە جێگیر ببنەوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بوونەتەوە".
-کەمپی هۆل 37 هەزار کەسی تێدایە ئەوان هەموویان خێزانی چەکدارانی داعشن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "هێرشێکی سەخت دەستیپێکردووە و سوپای عەرەبیی سووریا پابەندی ئاگربەست نەبووە؛ ئێستا شەڕ گەیشتووەتە ڕێگای نێوان شەدادی و حەسەکە و گوندەکانی کۆبانی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




