
چەکدارانی سوپای عەرەبیی سووریا؛ وێنە: ئەی پی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ وەرگرتنی کەمپی هۆل و سەرجەم زیندانەکانی داعش لە ناوچەکە ڕاگەیاند و بەڵێنی دا کە هێزەکانی سوپا ناچنە ناو گوند و شارۆچکە کوردییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوی کردەوە: هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک نایەنە ناو ئەو ناوچە نیشتەجێبوونانەی تایبەتن بە پێکهاتەی کورد، بەڵکو کار دەکەن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هەمووان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە، تاوەکوو ڕێگری لە دووبارە ڕێکخستنەوەی تیرۆریستان بگیریێت.
-وەزارەتی بەرگریی سووریا: "پاراستنی ئاسایشی کوردانی سووریا پابەندییەکی ڕەهای دەوڵەتە و ڕێگە نادەن دۆسیەی زیندانییەکان وەک "بارمتە" یان کارتی گوشاری سیاسی لەلایەن سەرکردایەتیی هەسەدەوە بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری بەکاربهێنرێت".
- "بەرەنگاربوونەوەی داعش کاری لەپێشینەی سەرەکیی حکومەتە، بۆیە داوا لە هەسەدە دەکەن بەپەلە پابەندی بەڵێنەکانیان بن و ڕێککەوتنی 18 کانوونی دووەم جێبەجێ بکەن. سوپا قەڵغانی هەموو سوورییەکانە و ئامانجی تەنیا گەڕاندنەوەی ئارامی و پاراستنی دامەزراوە حکومییەکانە".
لەلایەکی دیکەوە؛ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەهۆی بێباکیی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە پرسی داعش و شکستهێنانیان لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی، هێزەکانمان ناچار بوون لە کەمپی هۆل بکشێنەوە و لە دەوروبەری ئەو شارانە جێگیر ببنەوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بوونەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





