شاندێکی باڵای سەدر دەگاتە سنووری عێراق و سووریا؛ تاوتوێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی دەکەن

شەیری بکە لە:
شاندێکی باڵای سەدر دەگاتە سنووری عێراق و سووریا؛ تاوتوێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی دەکەن

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە

ئاڤا نیوز


شاندێکی باڵای نوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، گەیشتە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا، ئامانجی سەردانەکەش هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە سنووریەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.


وێنە گەورەکە:
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعیی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە عێراقییەکان وت، "واز لە ناکۆکی بهێنن و لەبەرامبەر مەترسییەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە، چونکە ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت بەمزووانەش لە سنووری عێراق ڕوودەدات،" وەزیرەکەی سەدر دەڵێت: شاندێکی باڵا دەچێتە سەر سنووری عێراق - سووریا. 

لێدوانی فەرمی: ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیرەکەی سەدر"، ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی موقتەدا سەدر، شاندێکی باڵا ڕەوانەی سنوورەکانی عێراق و سووریا کراوە بۆ ئاگاداربوون لە وردەکارییەکان و پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا.

وەزیرەکەی سەدر، ڕایگەیاند: "ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هاتووە، موقتەدا سەدر هۆشداریی لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی داوە."


٠ زیندانەکانی سووریا کراونەتەوە و چەکدارە مەترسیدارەکان ئازاد کراون، ئەمەش ئاستی مەترسییەکان بۆ سەر ناوچەکە زیاتر دەکات.

زانیاریی زیاتر: تادێت شەڕ و پێکدادان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق تووندتر دەبێت، چەقی شەڕەکەش ئێستا لە دەوروبەری یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو زیندانانەیە کە چەکدارانی ڕێکخراویی تیرۆریستی داعشیان تێدا دەستبەسەر کراوە، ئەمەش نیگەرانیی قووڵی لەبارەی هەڵاتنی زیندانییەکان و دروستبوونی هەڕەشە لەسەر سنوورەکانی عێراق لێکەوتووەتەوە.

 

باکگراوند: چەند ڕۆژێکە هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە. ئەمڕۆش هەسەدە چۆڵکردنی کەمپی هۆلی ڕاگەیاند. کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 24 هەزار کەسی تێدا ماوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ