ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە

شەیری بکە لە:
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە

وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) ڕایگەیاند وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ لە ئۆکرانیا تەواوی سەرچاوەکانی کارەبای دەرەکیی لەدەست داوە. 

 

هۆکارە زانراوەکان: پچڕانی کارەبای چێرنۆبڵ دوای ئەوە دێت کە هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا دامەزراوەکانی وزەیان لە سەرتاسەری ئۆکرانیا کردە ئامانج.


لێدوانی فەرمی: ڕافایل گروسی، سەرۆکی ئاژانسەکە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەم بەیانییە چەندین وێستگەی لاوەکیی کارەبای ئۆکرانیا، کە ڕۆڵی سەرەکییان لە پاراستنی سەلامەتیی ئەتۆمیدا هەیە، بەهۆی چالاکییە سەربازییە فراوانەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە."


- ئاژانسەکە بە وردیی چاودێریی پەرەسەندنەکان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانە لەسەر ئاستی سەلامەتیی ناوکی لە ناوچەکەدا.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتە: ساڵی 1986 بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ، کارەساتێکی گەورەی مرۆیی ڕووی دا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی تیشکدانەوەی ئەتۆمی، دەیان هەزار کەس تووشی شێرپەنجە بوون و زۆریان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ