
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆڕبەندی داڤۆس
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، لە گوتارەکەیدا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، تیشکی خستە سەر ناسەقامگیریی دۆخی جیهان و وتی: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی".
چیرۆکی سەرەکی: فەڕەنسا یەکێکە لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزە لە کیشوەری ئەوروپا، چاوەڕێ دەکرا لە وتاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، هەڵوێست و بابەتی یەکلاکەرەوە لەبارەی ناکۆکییەکانی جیهان بخرایەتەڕوو، بەڵام لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا لە کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس وتی: "ئێستا کاتی ئاشتی، سەقامگیری و پێشبینیکردنە"، ئەم قسەیە بووە هۆی پێکەنین لەناو هۆڵەکەدا، چونکە دۆخی ڕاستەقینەی ئەوروپا و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان پێچەوانەی ئەو دەربڕینەیە.
ماکرۆن لە وتارەکەیدا ئەمانەشی وت:
-ئێمە گەیشتووینەتە قۆناغی "ناھاوسەنگی و ناسەقامگیری" لە ڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە.
-ئێستا "ململانێ و جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی" لە جیهاندا.
-ئەو جەنگانەی لە 2024ەوە لە جیهاندا ڕوو دەدەن "وەرچەرخانێکن بەرەو ئۆتۆکراسی (تاکڕەویی)".
-دەبێت وڵاتان وانەکانی جەنگی جیهانی دووەم لەبیر نەکەن و هاوکاریی یەکتریی بکەن، چونکە ئەو وانانە هێشتا ساڵانێکی زۆری بەسەردا تێنەپەڕیوە.
-فەڕەنسا بڕیاری داوە بەشداریی لە مانۆڕە سەربازییەکان لە گرینلاند بکات، بەبێ ئەوەی ببنە هەڕەشە لەسەر هیچ وڵاتێک، بەڵکو تەنها پشتگیری لە دانیمارک دەکەن وەکو هاوپەیمانێکی یەکیتیی ئەوروپا.
باکگراوند: کیشوەری ئەوروپا لەبەردەم ئاڵنگاریی زۆر گەورەدایە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە جەنگی ئۆکرانیا و ئاسایشی وزە و ناکۆکییەکان هەیە لەگەڵ ڕووسیا، هەروەها ناکۆکییەکان هەیە لەگەڵ ئەمریکا بۆ خاوەندارێتی گرینلاند لە بەستەڵەکی باکووری گۆی زەوی کە بەشێکە لە خاکی دانیمارک و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خواستی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ دەستگرتن بەسەریدا و وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریانداوە ڕێگریی لەو پلانە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




