سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ماکسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا نیگەرانیی خۆیان لە پێکدادان و پەرەسەندنە سەربازییەکانی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەربڕی.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 1ـی 2026 لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ  ماکسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پێکدادان و پەرەسەندنە سەربازییەکانی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەربڕی و جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە کردەوە.

 

- جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا کردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

 

لەلایەکی دیکە: دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

نوێ دەکرێتەوە..

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ