تۆم باراک: دۆخەکە گۆڕاوە و سووریا خاوەنی حکومەتێکی دانپێدانراوە

شەیری بکە لە:
تۆم باراک: دۆخەکە گۆڕاوە و سووریا خاوەنی حکومەتێکی دانپێدانراوە

تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا

ئاڤا نیوز

 

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئێستا گەورەترین دەرفەت بۆ کورد هاتووەتەدی تا بەرەو تێکەڵبوونی تەواوەتی لەناو دەوڵەتێکی یەکگرتووی سووریادا بن و مافی هاووڵاتیبوون، پاراستنی کولتووریی و بەشداریی سیاسی فەراهەم بێت.

لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بنەڕەتدا وەک هاوبەشییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشە. ئەوکات، هیچ دەوڵەتێکی ناوەندیی کارا لە سووریا نەبوو تا هاوبەشی لەگەڵ بکرێت.


تۆم باراک، دەڵێت: ڕژێمی ئەسەد لاواز بوو، بەهۆی هاوپەیمانییەکانی لەگەڵ ئێران و ڕووسیا نەدەبووە هاوبەشێکی گونجاو دژی داعش. بەڵام ئەمڕۆ، بارودۆخەکە بە بنەڕەتی گۆڕاوە. ئێستا سووریا حکومەتێکی ناوەندی دانپێدانراوی هەیە.

 

باراک دەشڵێت: پەیوەندی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ تێکشکاندنی داعشەوە کردووە و ئەمە هۆکاری هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هەسەدە دەگۆڕێت، مەبەستی سەرەکیی هەسەدە وەک هێزی سەرەکی دژە داعش لەسەر زەوی تا ڕادەیەکی زۆر بەسەرچووە.

زانیاریی زیاتر: باراک، بە ئاشکرا دەڵێت: ئەمریکا چالاکانە ئاسانکاریی بۆ ئەحمەد شەرع دەکات، نەوەک درێژەدان بە ڕۆڵێکی جیاوازی هەسەدە. ئەمریکا هیچ بەرژەوەندییەکی لە ئامادەیی سەربازی درێژخایەندا نییە؛ ئەولەویەت دەدات بە تێکشکاندنی پاشماوەکانی داعش، پشتگیریکردنی ئاشتەوایی و بەرەوپێشبردنی یەکڕیزی نیشتمانی بەبێ پەسەندکردنی جوداخوازی یان فیدراڵیزم.

 

داواکاریی فەرمی: بەگوێرەی قسەکانی تۆم باراک، ئێستا ئەمریکا سەرنجی لەسەر دوو خاڵی سەرەکییە و داواکارییەکانی ئەمانەن: 


٠ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئەو زیندانانەی زیندانیانی داعشی تێدایە و لەلایەن هەسەدەوە دەپارێزرێن. 

٠ ئاسانکاریکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بۆ ڕێگەدان بە تێکەڵبوونی ئاشتیانەی هەسەدە و بەشداری سیاسی دانیشتوانە کوردەکەی سووریا لەناو مافێکی مێژوویی هاووڵاتیبوونیتەواوەتی سووریادا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ