سەرۆک بارزانی: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان قابیلی قبوڵ نییە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان قابیلی قبوڵ نییە

وێنەی سەرۆک بارزانی - گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان قابیلی قبوڵ نییە.  داواش دەکات لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات.

 

وێنە گەورەکە: هەوڵە ناوخۆیی نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا و مەترسیی قڕکردنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نابێت.

 

- ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.

 

- لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ