هێمن لهۆنی: مەسرور بارزانی لە داڤۆس دوو پەیامی بۆ سەرکردەکانی جیهان هەیە

شەیری بکە لە:

هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان

ئاڤا نیوز 

 

بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان دەڵێت: "کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان دەستپێکردووە و دیداری چڕی دەبێت لە کۆڕبەندەکە. هەروەها دوو پەیامیشی بۆ سەرکردەکانی جیهان دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆس کۆبوونەوە و دیداری چڕی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان دەستپێکردووە. لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لەگەڵ ماکسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، ئیلهام عەلییێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان و سەرۆککۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس نزیکەی 65 سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی جیهان ئامادەن، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە دەستپێکردووە.

 

پەیامەکان: هێمن لهۆنی ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ سەرۆکوەزیران لە داڤۆس دوو پەیامی زۆر گرنگی دەبێت کە ئەمانەن:


- پەیامی یەکەم بۆ هاوکاریی ئابووریی هەرێمی کوردستانە، هەروەها دۆزینەوەی هەل و دەرفەتی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە ئابووری هەرێمی کوردستانە.


- پەیامی دووەم تایبەت بە پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و گەیاندنی دەنگی کوردە لە سووریا، هەروەها پرسی مافەکانی کورد و پاراستنی پێکهاتەکانە لە سووریا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ