هەسەدە: سەرەڕای ئاگربەست تۆپبارانی چڕی سنووری حەسەکە دەستی پێ کردەوە
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا کاتژمێر 8:40 تۆپبارانی چڕی بۆ شارۆچکەی زرکان لە سنووری حەسەکە دەستی پێ کردەوە. دەشڵێت: دوای شەڕێکی سەخت و کوشتنی 22 چەکداری سەر بە حکومەتی سووریا لە شارۆچکەی تەل بەراک کشانەوە.
بۆچی گرنگە: بۆردوومان و تۆپبارانی ئەو ناوچەیە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند لە کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەو، سێشەممە 20 کانوونی دووەمی 2026ـەوە، تەواوی هێزەکانی سوپا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پابەندی ئاگربەست دەبن. دوای ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پابەندبوونیان بە ئاگربەست دووپات کردەوە.
ئەمەش بزانە: شارۆچکەی زرگان سەر بە پارێزگای حەسەکەیە، چەند کیلۆمەترێک لە سنووری تورکیا دوورە و دەکەوێتە نێوان شارەکانی سەرێ کانی تەل تەمر.
لەلایەکی دیکە؛ گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا هێرشیان کردە سەر زیندانی ئەقتان لە باکووری ڕەققە، بە بەکارهێنانی پێنج فڕۆکەی خۆکوژ. دەنگی تەقەی چڕیش بە ئاراستەی زیندانەکە کە دەستبەسەرکراوانی داعشی تێدایە، دەبیسترێت."
میدای نزیک لە هەسەدە دەڵێت: لە هێرشەکەی سەر کەمپی هۆل چوار چەکداری سەر بە حکومەتی سووریا بە دەستی شەڕڤانانی هەسەدە کوژران.
-هاوکات ئەمڕۆ سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی سەڕین لە باشووری کۆبانێ شەهید بوون.
- هێزەکانی هەسەدە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای شەڕێکی سەخت و کوشتنی 22 چەکداری سەر بە حکومەتی سووریا لە شارۆچکەی تەل بەراک کشانەوە. تەل بەراک دەکەوێتە سەر ڕێگای حەسەکە و قامشلۆ، ناوچەیەکی تێکەڵاوە لەڕووی دانیشتووانەوە، بەڵام زۆربەی دانیشتووانەکەی عەرەبن.
-لە ڕەققە، زیندانی "ئەقـتان" کە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشی تێدایە، لەلایەن سوپای سووریاوە گەمارۆ دراوە و ئاو و خۆراکیان لێ بڕدراوە. فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە دەڵێت دیمەشق بە تۆپبارانکردنی دەیەوێت زیندانییەکان هان بدات بۆ یاخیبوون تاوەکو زیندانەکە بشکێنن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




