
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەئامادەبوونی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە بەغدا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی نائاسایی تایبەت بە پێشهاتەکانی سووریا دەکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتی سووریا، بە تەواوی کۆنترۆڵ کراون و هێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو خاکی عێراق.
سوودانی دەشڵێت: "وەک بەشێک لە پلانی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق و سنورەکانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پشتیوانی خۆی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزە جێگیرکراوەکانی سەر سنوور و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی قسەکانی سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری لە سووریا کرایەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی کراوە هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان چڕ بکەنەوە، هاوکات هۆشداری لە پێویستی کۆنترۆڵکردنی زیندانەکانی سووریا درا و داوای ڕێگریکردن لە هەڵهاتنی ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکان کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




