سوودانی و ئەحمەد شەڕع بە تەلەفۆن لەبارەی سنوورەکانی عێراق و سووریا قسە دەکەن

شەیری بکە لە:
سوودانی و ئەحمەد شەڕع بە تەلەفۆن لەبارەی سنوورەکانی عێراق و سووریا قسە دەکەن

وێنەی سوودانی و ئەحمەد شەرع.. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق پەرۆشی پاراستنی سەقامگیریی سووریا و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی، هاوکات سەرۆککۆماری سووریاش جەخت لە بەهێزکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکان دەکاتەوە بۆ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی و ئەحمەد شەڕع لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی سووریا و گرنگیی هاوکاریی نێوان بەغدا و دیمەشقیان تاووتوێ کرد تاوەکو ڕێگری لە هەر مەترسییەک بگیریێت.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە دیالۆگ بکرێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بپارێزرێت تاوەکو سەروەریی دەوڵەت بە تەواوی بچەسپێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی نووسینگەی سوودانی، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ستایشی هەوڵەکانی بەغدا کرد بۆ تووندکردنی سنوورەکان و ڕایگەیاند: وڵاتەکەی پێداگیرە لەسەر ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە سنوورییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پشێوییەک کە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بخاتە مەترسییەوە.


زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سوودانی و شەرع ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان، بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی هاتووچۆ و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و سووریا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ