دۆناڵد ترەمپ: هەوڵدەدەین کورد بپارێزین

شەیری بکە لە:
دۆناڵد ترەمپ: هەوڵدەدەین کورد بپارێزین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا، پشتگیری خۆی بۆ پاراستنی کورد لە سووریا دەربڕی و گوتی: کوردم خۆشدەوێت و هەوڵ دەدەین بیانپارێزین.

 

بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی چوار ڕۆژە لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوای چەندین ڕۆژ لە پێکدادانی سەخت.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە نێوانی واشنتن و کورد باشە و گوتی: "کوردم خۆشدەوێت، بەڵام بۆ ئەوەی تێبگەیت، کوردەکان پارەیەکی گەلێک زۆریان پێدرا، نەوت و شتی دیکەیان پێدرا؛ ئەوان ئەوەیان زیاتر بۆ خۆیان دەکرد وەک لەوەی بۆ ئێمەی بکەن." لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ جەختی کردەوە کە واشنتن هەوڵ دەدات کورد بپارێزێت.

 

لەلایەکی دیکە: پێشهاتەکان دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دێت لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع، کە تێیدا باسیان لە دۆخی سیاسی و سەربازیی سووریا و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی ئەو وڵاتە کردبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ