
ساتی ئەنجامدانی هێرشەکە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان و پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 21-1-2026، بارەگایەکی سپای میللیی کوردستانی بۆ جاری چەندەم، بە موشەک و درۆن لەلایەن ئێرانەوە هێرشی کرایەسەر.
- بە داخی گرانەوە لەم پەلامارە ، مزەفەر محەممەدزادە، ناسراو بە نەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سپای میللیی کوردستان، گیانی بەخت کرد و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدان.
- ئەگەرچی شەهید بوونی خەڵک و هەڤاڵانمان لە سەر شەقامەکانی نیشتمان و لەسەنگەری پڕ شکۆی پێشمەرگەدا، دڵتەزێن و کەسەرهێنە، بەڵام دوژمنی داگیرکەر دڵنیا دەکەین ڕۆڵەکانی کوردستان هەرگیز بە پەلامار و زەبروزەنگی ئەوان بەچۆکدا نایەن و رێگای ڕاماڵینی ئەوان و ئەستاندنی سەربەخۆیی پڕ ڕێبوارتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەدیب خالیدیان، ئەندامی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: کاتژمێر 5:45ـی بەیانی هێرشکرایە سەر بارەگاکەمان، هەڤالێکمان شەهید بوو، هەڤاڵیکی دیکەمان بریندار بووە، ئەمە یەکەمجار نییە هێرش کراوەتەسەرمان و ساڵی 2022یش ژمارەیەک هێرشمان کرایە سەر نۆ پێشمەرگەمان شەهید بوو ، ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





