مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی

شەیری بکە لە:
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی

مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بۆ یەکلاییکردنەوەی هەردوو دۆسیەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ئاشکراشی کرد لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستە سەرۆکوەزیران یەکلاییکرابێتەوە تا بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێدرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی بەفەرمی ڕانەگەیێنراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکەش نووری مالیکی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵی عەهدی سەر بە عەسایبدا و وتی، "کۆبوونەوەکان بەردەوامن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا بە ڕووحی برایانە و بەرپرسیارانەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی هەردوو دۆسیەی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار.

 

- پێم وایە ئێستا ئێمە گەیشتوویەنەتە قۆناغەکانی کۆتایی، چونکە وادەی ئەم شایستە دەستوورییانە لەکۆتایی نزیک بووەتەوە و 28ـی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، دواتریش سەرۆکوەزیران دەبێت ئامادە بێت تا سەرۆککۆمار بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕایبسپێرێت".

 

لەلایەکی دیکە: لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق وتی، لە کۆبوونەوەکەدا "باسمان لە پرسە ئەمنییەکان کرد بەتایبەت ئەوەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدات، لەگەڵ پێویستی ئەوپەڕی ئامادەباشیی هێزە ئەمنییەکان لەپێش هەمووشیانەوە حەشدی شەعبی، هەروەها هەڵوێستی نیشتمانی و سیاسی پێویستە هۆشیارانە بێت لەبارەی ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدات، ئێستاش عێراق لە جاران زۆر بەهێزترە و دەتوانێت بەسەر هەموو هەڕەشە و پێشێلکارییەکاندا سەربکەوێت"

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ