گرووپەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەستیان پێشێل کرد و لە چوار شوێن هێرشیان کردە سەر هەسەدە
- کوردستان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە سەنگەری بەرگریی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست چەند کاتژمێرێکی کەم دوای ئاگربەستەکە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق چوارجار ناوچەکانی هەسەدەیان بە درۆن و هاوەن کردووەتە ئامانج.
بۆچی گرنگە: ئێوارەی دوێنێ حکومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 8:00ـی شەو و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ (واتە تا کاتژمێر 8:00ـی شەوی شەممەی داهاتوو)، هێزەکانیان لەگەڵ هەسەدە ئاگربەست ڕادەگەیێنن، بەڵام وەک میدیای ڕۆژئاوای کوردستان باسی دەکات لە چەند کاتژمێری سەرەتای ئاگربەستەکەدا، گرووپەکانی سەر بە دیمەشق چوارجار ئاگربەستیان پێشێلکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی میدیای ڕۆژئاوای کوردستان ئەو شوێنانەی هێرشیان کراوەتە سەر ئەمانەن:
-کاتژمێر 8:20 خولەکی شەوی ڕابردوو پێنجار بە درۆن هێرشکراوەتەسەر زیندانی ئەقتان لە ڕەققە.
-کاتژمێر 9:00ی شەوی ڕابردوو بە هاوەن هێرشکراوەتەسەر شارۆچکەی زرکان لە حەسەکە.
-کاتژمێر 9:55 خولەکی شەوی ڕابردوو بە چەکی قورس هێرشکراوەتەسەر ڕێگەی ئەبیەز-ئەبیەز لە باشووری حەسەکە.
-کاتژمێر 12:37 ئەم بەیانییەش گرووپەکانی سەر بە دیمەشق گوندی عویجەی قامیشلۆیان تۆپباران کرد، ئەوە جگە لە هێرشی درۆنی و تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکیش لە دوو ناوچەی شاری قامیشلۆ کە زیانی گیانییان نەبوو.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەوەی دوێنێش ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە دیمەشق لە دەوروبەری پارێزگای حەسەکە و شاری کۆبانێ ڕاگەیێنرا، هێزەکانی هەسەدە، یەپەژە و ئاسایش ڕێکاری تووندی ئەمنییان بۆ ڕێگریی لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە گرتووەتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





