گەڕاندنەوەی پەنابەرانی کوردستان لە لیبیا بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە دوادەخرێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی لیبیا
ئاڤا نیوز
نالەباریی کەشوهەوا گەشتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەرانی کورد لە لیبیاوە بۆ هەولێر، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دواخست.
بۆچی گرنگە: ئەم پرۆسەیە کۆتایی بە چاوەڕوانیی 208 کۆچبەری هەرێمی کوردستان دەهێنێت کە زۆربەیان خەڵکی دەڤەری ڕانیەن و ماوەیەکە لە لیبیا گیریان خواردووە. پرۆسەکە بە هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوە دەچێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە، ئەو گەشتەی بڕیاربوو ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئەنجام بدرێت، بۆ سبەی پێنجشەممە دواخرا. حکومەتی عێراق بە فەرمانی سەرۆکوەزیران دوو فڕۆکەی سەربازی بۆ گواستنەوەکە تەرخان کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: 208 کۆچبەر دەگەڕێنرێنەوە. بڕیار بوو پرۆسەکە لە ڕۆژانی 21 و 22ـی ئەم مانگە (کانوونی دووەم) بەڕێوە بچێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەلیم پاشا، لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تەواوی تێچووی پرۆسەی گەڕانەوەی ئەم کۆچبەرانە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





