سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان: بەهۆی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاشتی دەژین

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان: بەهۆی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاشتی دەژین

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی سەردانەی بۆ ڤاتیکان ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز پیترۆ پارۆلینی سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبۆوە.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە ئیتاڵیایە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان، لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبوونەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پێویستیی باڵادەستبوونی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا کردەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و سەقامگیری و ئاسایش لە کوردستان و عێراق هەبوو کە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک لە کوردستان و عێراق بە ئارامی و ئاشتی بژیین.

 

- لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی سەر ئایندەی ناوچەکە و بە تایبەتی سووریا خرانە بەر باس و گفتوگۆ. پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ