سەرۆک بارزانی: داوام لە ئەحمەد شەرع كرد لە سووریا نەبێتە شەڕی كورد و عەرەب

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاڤا لە ڤاتیكانەوە ڕایدەگەیێنێت، هەبوونی من لێرە مانای ئەوەیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتوون بە هانامانەوە. وتیشی، داوام لە ئەحمەد شەرع كرد شەڕی كورد و عەرەب لە سووریا دروست نەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤاتیکان لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەش وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا  بە سەرۆك بارزانی وت، پەیامێكتان بڵاوكردەوە و داواتان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بە دەنگی كوردەوە بێن، وەڵامی پاپای ڤاتیكان و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا چی بوو.

لێدوانی فەرمی: سەرۆك بارزانی لەوەڵامی پەیامنێری ئاڤا وتی، "هەبوونی من لێرە مانای ئەوەیە هاتوون بە هانامانەوە."

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، سەرهەڵدانەوەی داعش مەترسییە بۆ هەموو لایەك و هەموومان هەست بەو مەترسییە دەكەین، پێویستە پلانێك هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشهات و مەترسییە.

٠ لە كۆبوونەوەم لەگەڵ پاپای ڤاتیكان و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا داوای پشتیوانیمان كرد و دۆخی ناوچەكەشمان تاوتوێ كرد لەپێناو هێوركردنەوەی گرژییەكان.

٠ داوام لە ئەحمەد شەرع كرد، لە سووریا نەبێتە شەڕی كورد و عەرەب، تەعەددا لە كورد نەكرێت، بە گفتوگۆ هەموو گرفتەكان چارەسەر بكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ