مەسرور بارزانی و شاندێکی شانشینی بەحرەین: دەبێت مافی کورد لە سووریا پارێزراو بێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی زنجیرە دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆک و سیاسەتمەندارانی وڵاتان لە داڤۆسی سویسڕا، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە، باسی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایەداریی گەورەی کوردستان و شاندی حکومەتی هەرێم بەشداری لە 56ـمین کۆڕبەندی داڤۆس کرد و کار لەسەر پەرەپێدانی سەرجەم پەیوەندییەکانی دەکات.
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە شاندەکە پێکهاتبوو لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، نوێنەریی شا و وەزیری دیوانی سەرۆک وەزیران، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە. دواتر دۆخی گشتیی عێراق و ئاڵۆزی و پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. هەردوولا ئاماژەیان بە گرنگیی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیریی، کۆتاییهێنان بە گرژییەکان، ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





