هەسەدە: تەقینەوەکەی تەل کۆچەر لەئەنجامی گواستنەوەی چەک بووە لەلایەن چەکدارانی دیمەشق

شەیری بکە لە:
هەسەدە: تەقینەوەکەی تەل کۆچەر  لەئەنجامی گواستنەوەی چەک بووە لەلایەن چەکدارانی دیمەشق

دیمەنی دوای تەقینەوەکەی تەل کۆچەر

ئاڤا نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەرجەم ئەو تۆمەتانەی وەزیری بەرگریی سووریای ڕەتکردەوە کە باس لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی تەل کۆچەر (یەعرووبیە) دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایدەگەیێنێت، هێزەکانیان هیچ جۆرە چالاکییەکی سەربازییان لەو ناوچەیەدا ئەنجام نەداوە و پابەندی ڕێککەوتنەکانی ئاگربەستن بۆ پاراستنی سەقامگیریی گشتی و ڕێگریکردن لە هەر پێکدادانێکی نوێ.

٠ ئەو تەقینەوەیەی لە ناوچە سنوورییەکە ڕوویداوە، تەنیا ڕووداوێکی ناوخۆیی بووە لە کاتی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقەوە.

٠ بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیارییە چەواشەکارانە تەنیا بۆ شێواندنی ڕاستییەکانە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ داپۆشینی هەڵە تەکنیکییەکانی هێزەکانی حکومەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ