ئیمارات ئامادەیی نیشان دەدات بۆ بەردەوامیی هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
ئیمارات ئامادەیی نیشان دەدات بۆ بەردەوامیی هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات

ئاڤا نیوز


لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.


چیرۆکی سەرەکی:
لە سێیەم ڕۆژی کۆڕبەندی داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایەداریی گەورەی کوردستان و شاندی حکومەتی هەرێم بەشداری لە 56ـمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس کرد و کۆمەڵێک دیداری گرنگی ئەنجامدا.


زانیاریی زیاتر:
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئیماراتی کرد، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنان و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیرییەکانی شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات دووپات کردەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی و جەختی لە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ