لاهوور شێخ جەنگی بۆ ڕۆژئاوای كورستان: بە جەستە لە زیندانم بەڵام لەگەڵ ئێش و ئازارتانم

شەیری بکە لە:
لاهوور شێخ جەنگی بۆ ڕۆژئاوای كورستان: بە جەستە لە زیندانم بەڵام لەگەڵ ئێش و ئازارتانم

وێنەی لاهوور شێخ جەنگی و لۆگۆی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز


سەرۆكی زیندانیكراوی بەرەی گەل لە زیندانەوە پەیامێك بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەنێرێت و دەڵێت، "بە جەستە لە زیندانم، بەڵام بە ئێش و ئازار و خۆڕاگری لەگەڵتانم."

چیرۆکی سەرەکی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل كە لە ڕووداوی هێرشكردنە سەر لالەزار لە 22ـی ئابی ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتی دەستگیركراوە. پەیامێک بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت.

پەیامی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، "خۆڕاگری ئامرازی سەرکەوتنە، بۆیە تکایە خۆڕاگربن و لەمە زیاتر مەکشێنەوە، وە لێرە بەدواوە بەرپەرچیان بدەنەوە، ئەگەرنا دڵنیابن پیلانەكە زۆر گەورەیە لەسەرتان و کۆتایی بە دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا دێنێت."


سەرۆكی زیندانیكراوی بەرەی گەل، دەشڵێت: "ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بوون لەسەرتان، بەخۆڕاگریی و ڕووبەڕووبوونەوەیان دەتوانن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێننە سەرخەت، ئەگینا کەس نایەتە جواب لەسەرتان.

٠ لە کۆتاییدا دەڵێم، "خودا لەگەڵ خۆڕاگراندایە". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ