
شاری ئیستەنبوڵ. وێنە: دەیلی سەباح
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییانی عێراقیی پلەی چوارەمیان گرتووە بۆ کڕینی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا لەنێو هاووڵاتییانی بیانی و لەدوای هەریەکە لە هاووڵاتییانی ڕووسیا، ئێران، ئۆکراینا دێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە، رێژەی فرۆشتنی خانووبەرە بۆ کەسانی بیانی لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بە رێژەی 47.9% کەمیکردووە بە بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی 2023.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوڵاتییانی ڕووسیا بە کڕینی 411 خانوو یەکەمی ڕیزبەندی کڕیارانی خانووبەرەن لە تورکیا بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ، ئێرانییەکان لە پلەی دووەمدان بە کڕینی 182 خانوو، دواتر ئۆکراینییەکان دێن کە 129 خانوویان کڕیووە، لە پلەی چوارەمیش عێراقییەکان دێن بە کڕینی 82 خانوو.
زانیاری زیاتر: پارێزگای ئیستەنبوڵ یەکەمە لە فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە فرۆشتنی 652 خانوو، دواتر ئەنتاڵیا دێت کە 618 خانوو و یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا فرۆشراوە، شاری مێرسینیش 151 خانووی تێدا فرۆشراوە.
باکگراوند: عێراقییەکان لە ساڵی 2015ەوە لە پێشینەی وڵاتانی تر بوون بۆ کڕینی خانووبەرە لە تورکیا، بەڵام لە ساڵی 2021ەوە پاشەکشەیان کرد، ئەمەش دوای زیادبوونی هەژموونی هاووڵاتییانی ڕووسیا و ئێران لە کڕینی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
چیرۆكی خێزانێكی ماسیگر لە دەڤەری بارزان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوونی ئاڤا؛ لە زیقار کاندیدانی ئافرەت ناتوانن بانگەشە بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای کاندیدەکان ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدێکی ناسراوی لیستەکەی سوودانی لە کێبرکێی هەڵبژاردن دوورخرایەوە





