
ئاڤا دیجیتاڵ
ئاگرێكی گەورە لە نەخۆشخانەی غاندی لە تارانی پایتەختی ئێران كەوتەوە، میدیاكانی ئێران دەڵێن "پاش زیاتر لە دوو كاتژمێر ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و هیچ یەكێك لە نەخۆش و كارمەندانی بەرگری شارستانیی بریندار نەبوون.
چیرۆكی سەرەكی: جەلال مەلەكیی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی تاران ڕایگەیاند: ئاگرەكە لەكاتژمێر حەوتی ئێوارەی پێنجشەممە 25-1-2024 كەوتووەتەوە و كارمەندانی نەخۆشخانەكە پەیوەندییان بە ئاگركوژێنەوەوە كردووە.
لێدوانی فەرمی: سیما سادات، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: کەس لە نێو نەخۆشخانەکە بەهۆی ئاگرەکەوە بریندارنەبووە و نەخۆشەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی دیكە. ئاژانسی هەواڵی تەنسیم ئەمەی بڵاوکردووەتەوە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی حکومەتی ئێران بڵاویانکردەوە کە دۆسیەی دادگا لەسەر ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی غاندی تۆمارکراوە، بە فەرمانی عەلی ساڵحی، داواکاری گشتی تاران، جێگری داواکاری گشتی و لێکۆڵەری تایبەت گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
باكگراوند: نەخۆشخانەی غاندی، لە 100 قەرەوێڵە و 17ژووری نەشتەرگەری و 100 قەرەوێڵەی نیشتەجێبوونی تێدایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




