
جەمال هیدایەت، هونەرمەندی ناوداری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
جەمال هیدایەت هونەرمەندی ناوداری شاری هەولێر، ڕۆژی سێشەممە 23-04-2024 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هونەرمەند جەمال هیدایەت یەکەم کەس بوو لە شاری هەولێر کە لە ساڵی پەنجاکان لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ئامێری عودی خوێند و دوای تەواوبوونی، لە بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەولێر و دەبێتە مامۆستای وانەی موزیک و لەژێر دەستیدا دەیان فێرخواز پەروەردە بوون.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 1957 و بە هاوکاریی هاوڕێ هونەرمەندەکانی، "تیپی موزیکی دەرسیم"ـیان دامەزراند کە بووە بناغەیەک بۆ گەشەسەندنی هونەری کوردی لە هەولێر، هەروەها لە ساڵەکانی 1973 بۆ 1991 بەڕێوەبەری چالاکیی قوتابخانەکانی هەولێر بووە و بەشداریی چەندین فیستیڤاڵی هونەری کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە










