
ئاڵای قەتەر و ئیسرائیل
ئاڤا دیجیتاڵ
قەتەڕ ڕایگەیاند سەرسامە بەو لێدوانەی دراوەتە پاڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کە دەوترێت گوایە ناتانیاهۆ لە تۆمارێکی دەنگیدا قەتەری وەک نێوەندگیر بە "کێشەدار" داناوە و بە پشتیوانی حەماس تۆمەتباری دەکات.
چیرۆکی سەرەکی : کەناڵی 12ی ئیسرائیل هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا ڕایگەیاندووە
" ناتانیاهۆ ئەم هەفتەیە لەگەڵ کەسوکاری بارمتەکاندا کۆبووەتەوە، قەتەری سەرزەنشت کردووە بەوەی کە پشتیوانی حەماس دەکات و زۆر لە بڕیارەکەی واشنتن تووڕەیە کە مانەوەی بنکە سەربازییەکەی پێنتاگۆنی لە قەتەڕ درێژ کردووەتەوە".
بە گوێرەی هەواڵەکە گوایە ناتانیاهۆ لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێت " گوێتان لێم نابێت سوپاسی قەتەر بکەم، کە لە ناوەرۆکدا هیچ لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور جیاوازتر نییە، تەنانەت کێشاویتریشە".
ناتانیاهۆ " گوتوویەتی "قەتەر دەتوانێت فشار لە حەماس بکات، دەزانن بۆچی؟ چونكە پشتیوانییان دەکات، سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی مانەوەی بنکەی سەربازیی ئەمریکاش لە قەتەڕ ناتانیاهۆ گوتوویەتی "زۆر تووڕەم لە واشنتن بۆ ئەو بڕیارە".
بۆچوونی لایەنی بەرانبەر: ماجید ئەلئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند " قەتەر سەرسامە بەو لێدوانەی دەڵێن گوایە دراونەتە پاڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل" ڕاشیگەیاندووە "ئەگەر ئەم لێدوانانە ڕاست بن، ئەوا زۆر نابەرپرسیارانەن و ئەو هەوڵانە بنکۆڵ دەکەن کە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی بێتاوان دەدرێن".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ماجید ئەلئەنساری دەڵێت "ئەگەر ئەو لێدوانانە ڕاست بێت، کەواتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبەر چەند هۆكارێك، کە وا دیارە خزمەتی کاری ڕامیاریی خۆی دەکەن، تەنها ڕێگری لە پڕۆسەی نێوەندگیرییەکە دەکات و لاوازی دەکات، لە بری ئەوەی كاری لە پێشینە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی بێتاوان دابنێت، بە بارمتە ئیسرائیلییەکانیشەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا قەتەڕ لەگەڵ نێوەندگیرەکانی دیكەدا لە گفتوگۆدایە بۆ دابینکردنی ڕێوشوێنێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و گیراوەکان، ئەنسارییش دەڵێت کە لێدوانەکانی ناتانیاهۆ زیان بەو هەوڵانە دەگەیەنن.
ئەنساری گوتووشیەتی " باشترە ناتانیاهۆ سەرنجی خۆی بخاتە سەر بارمتەکان لە بری ئەوەی خۆی بە پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان قەتەڕ و ئەمریکاوە سەرقاڵ بکات".
باکگراوند: قەتەڕ و میسڕ و ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا نێوەندگیرییان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا کرد، لە ئەنجامدا ئاگربەستێکی یەک هەفتەیی ڕاگەیەنرا و 105 بارمتە ئازاد کران.
زانیاریی زیاتر: بارەگای ناوچەیی فەرماندەی ناوەندیی پێنتاگۆن لە قەتەڕە، کە لە بنکەی هێزی ئاسمانیی ئەلعودەیدە جێگیر بوون، هەروەها قەتەڕ ڕێگە بە سەردانی بەردەوامی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەدات کە بە نێو ناوچەی کەنداودا دەگەڕێن.
هەروەها بارەگای سەرکردایەتیی حەماسیش هەر لە قەتەڕە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە لە ساڵانی دواییدا سەدان ملیۆن دۆلاری وەک پشتیوانی (پیتاك) بۆ کەرتی غەززە ناردووە، کە لە ساڵی 2007ەوە بە دەست بزووتنەوەی ئیسلامیی حەماسەوەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





