
وێنەی دەرچوونی خوێندكاران لە زانكۆی سلێمانی- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار زانکۆی سلێمانی، لە ڕێگەی ستافی میدیایی خۆیەوە وێنەی دەرچوونی خوێندکاران بێبەرامبەر دەگرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار و لە هەوڵێکی نوێدا ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە، بە چاودێریی و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک و ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، بێ بەرامبەر وێنەی دەرچوون بۆ خوێندکاران دەگرێت، پاشان خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆوە وێنەکانیان وەربگرنەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمساڵ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریداوە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی وێنەی دەرچوون ڕازاندنەوەی مێز بۆ ناو زانکۆ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەمساڵ وێنەی دەرچوون بۆ نزیکەی پێنج هەزار خوێندکاری 20 کۆلێژ و زیاتر لە 80 بەش، لە زانکۆی سلێمانی دەگیرێت.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکە بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی کەمدەرامەت لێی سوودمەند دەبن و پێویستیان بە وێنەگری تایبەت نابێت لە ڕۆژی دەرچوونیاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




