
ئاڤا دیجیتاڵ
شەوی پێنجشەممە 26-1-2024 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل فرۆكەخانەیەكی لە لوبنان بۆردوومان كرد كە حزبولڵای لوبنان بەكاریدەهێنا بۆ هێرشی ئاسمانی درۆن و مووشەكەكانی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمەش ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.
چیرۆكی سەرەكی: لەمانگی سێپتێمبەری ڕابردوودا، یوواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وێنەی بنكەیەكی ئاسمانی هاوبەشی حزبولڵا و ئێرانی بڵاوكردەوە كە دەكەوێتە باشووری لوبنان، ئەو بنكەیە تەنها 20 كیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیلەوە دوورە.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، ئەو بنكەیە لەلایەن حزبولڵای لوبنان بۆ هێرشی درۆنی و مووشەكی بەكارهێنراوە و چەندین پلانی هێرشی دژ بە ئیسرائیلی تێدا داڕێژراوە.
شەوی پێنجشەممە 25-1-2024 سووپای ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی بنكەیەكی سەربازی ئاسمانیی حزبوڵڵای لە لوبنان بڵاوكردەوە و بنكەكەی بە "گرنگ" ناوبرد.
باكگراوند: لەوكاتەوەی لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو حەماس هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و پاشان ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر كەرتی غەززە لە فەڵەستین دەستپێكرد، ڕۆژانە لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل ئاڵۆزی لەنێوان حزبوڵڵا و سووپای ئیسرائیل ڕوودەدات، ناوبەناو حزبوڵڵا بە مووشەك و درۆن هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل و سووپای ئیسرائیلیش بە بۆردوومان وەڵام دەداتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




