
ئەردۆغان و بایدن- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، كە بڕیار بوو نۆی مانگی ئایندە بگاتە ئەمریکا، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
وێنە گەورەکە: بڕیار وابوو 9-5-2024 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی کۆشکی سپیی ئەمریکا بکات و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكکۆماری ئەمریكا کۆببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی میدیای فەرمیی توركیا، لەسەر داوای تورکیا سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا دواخراوە.
گۆشەیەكی دیكە: کۆبوونەوەکە "بەهۆی گۆڕانکاری لە خشتەی کارەکانی ئەردۆغان دواخراوە و بەم نزیکانە وادەی نوێ دیاری دەکرێت"، بەرپرسێک بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ وای گوتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند:"هیچ شتێک لە بەرنامەدا نییە سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو قەیرانی نوێ سەرهەڵدەدەن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
خوێندنی باڵا داوای بودجە دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان