لەڕێگەی سکاڵایەک دادگەی فیدراڵی دەتوانێ بڕیارەکانی پێشووی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە
- عێراق
- 2024-04-28

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕێکاری یاسایی هێشتا دەرفەتی ئەوە ماوە، بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنرێنەوە.
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆی ناڕەزایەتییەکانی پارتی و پێکهاتەکانی کردووە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە.
لێدوانی فەرمی: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاندووە: "ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گرنگە".
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژی 18-4-2024 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی داخراویان لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی کرد.
لەلایەکی دیکەوە: ئەیاد کاکەیی، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەپێی یاسا هێشتا دەرفەتی ئەوە ماوە گۆڕانکاری لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیدا بکرێت، بەوەی سکاڵایەکی نوێ تۆمار بکرێت و دووبارە خودی دادگە بەهۆی ئەو سکاڵایانەوە بڕیارەکانی پێشووی خۆی هەڵوەشێنێتەوە".
باکگراوند: بڕیارە ڕۆژی دەی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام پارتی و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسی و پێكهاتەكان، ناڕازین و ئامادە نین بەو شێوەیە بەشداریی بكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- عێراق
- 4 کانوونی یەکەم
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات





