دیمەنی باران بارین لە هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەت گواستنەوە و گەیاندن، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت "بارانێكی زۆر بەڕێوەیە و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت ڕێگا گشتییەكان بەكارمەهێنن".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەت گواستنەوە گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیان: بە گوێرەی پیشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی كوردستان بارانێكی زۆر دەبارێت.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم شەپۆلە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین ڕێنماییەكان جێبەجێبكەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێنماییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمانەن
1- سویچی كارەبای ماڵ بكوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن كە مەترسیی هەبوونی كارەبای لێ دەكرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەكانتان.
4- شۆفێری مەكەن.
5- لە ناوچە نزمەكان دوور بكەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەكان بەكار مەهێنن.
7- لەو ناوچانە دوور بن كە مەترسیی هەورەبروسكەیان تێدایە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت