
ئاڤا دیجیتاڵ
بەراورد بە 10 رۆژی رابردوو، بەهای تمەنی ئێران دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش كاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر بازاڕی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دروستکردووە، ئەگەر هەیە زیاتریش دابەزێت.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژ لە دوای رۆژ بەهای دراوی ئێرانی "تمەن" لە دابەزیندایە، تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی لە 15% دابەزیوە، ئەمەش خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانکردووە، بەشێوەیەک دۆخی ژیانیان تا دێت قورستر دەبێت و، رێژەی هەژاری زیاد دەکات.
لێدوانی فەرمی: هاژە سەڵاح، کارمەندی تاک نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە ئاڤا میدیا راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024، بەهای 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دوو هەزار و 885 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 250 هەزار تمەنە، بەمەش بەراورد بە 10 رۆژی رابردوو نرخی دراوەکە نزیکەی لە 15% دابەزیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران لەگەڵ ئەوەی دۆخی ئابووری ناوخۆی وێرانبووە، كەچی پارەیەکی زۆر کەرتی سەربازی خەرج دەکات و بەردەوام بەشێوەی راستەوخۆ یان گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، بە درۆن و مووشەک هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ. لە دیارترین هێرشەکان شەوی 15 لەسەر 16ی ئەم مانگە، هێرشێکی کردە سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێرشی کردە سەر سووریاش، رۆژێک دواتریش بە ژمارەیەک مووشەک هێرشی کردە سەر وڵاتی پاکستان.
لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەدا کە کاردانەوەیەکی فراوانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان لێکەوتەوە، ژوورە بازرگانییەكانی هەولێر داوایان لە بازرگانان و خەڵكی كوردستان كرد كاڵای ئێرانی بایكۆت بكەن، ئەم داوایە نیگەرانیی ژووری بازرگانیی ئێرانی لێكەوتەوە، بە یەكێك لە هۆكارەكانی ناسەقامگیربوونی بازاڕی دراوی ئێران و دابەزینی بەهای دراوی ئەم وڵاتەش دادەنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە